خزمەتگوزارییەکانی دیزاینی وێبسایت

پەیوەندیمان پێوە بکەن
ARZEN GROUP


خزمەتگوزارییەکانی دیزاینی وێبسایت

دیزاینێکی سەربەخۆ و گونجاو بە پێناسی دامەزراوەکەتان

دیزاینێکی وەهات لە چاخی تەکنەلۆژیدا بۆ سازدەکرێت کە کڕیاران ئارەزوو بکەن زیاتر بەدواتدا بگەڕێن و لە نزیکەوە ئاشنات بن. وێبسایت پەنجەرەی ئێوەیە بۆ کڕیاران، بۆیە وادەکەین وێبسایتەکەتان وێنەدانەوەی خۆتان بێت و بۆ ناسینی زیاتری ئێوە، بە گرافیک و ئەنیمەیشنی تایبەت بابەتەکە دەوڵەمەندتر دەکەین

SEO (رێککاریی لاکێشەی گەڕان)

چەند رێککارییەکی تایبەتە بە لاکێشەی گەڕان کە کرداری گەڕان لە وێبسایتەکەتاندا ئاسانتر دەکات. لەڕێی تەکنیکی بناغەییەوە وادەکەین لە وێبسایتەکەتاندا گەڕان لەڕێی دەنگیشەوە بکرێت. جا کاتێک گەڕان و ئەنجامەکانی گەڕان بە لیستە دەکرێن، بە شێوەیەکی بیرکارییانە ریزبەند دەکرێت، ئێمەش لەم سایتانەدا بە وردی ئەم پرۆگرامە جێبەجێدەکەین و بەڕەچاوکردنی باری دارایی و بازرگانی باشترین ئەنجام دەدەین بەدەستەوە

لە ئامێرەکانی مۆبایل و تەواوی ئامێرە سکانەکاندا دیمەنی بێ هەڵە

دیزاینی وێب/ریسپۆنسیڤ، بە مانای دیزاینی وێبسایتی هەستیاردێت. کاتێک کە داخڵ بە وێبسایتەکە دەبیت لەڕێی ئامێرەکانەوە ئەگەر تابلێت و مۆبایل بێت شاشە و شێوازەکەی دووبارە دیزاین دەبنەوە و بە شێوەیەکی جوان دەردەکەون. بە شێوەیەک رێک لەگەڵ شاشەی ئامێرەکە گونجاو بێت. بە بەکارهێنانی دوایین تەکنەلۆژی سایتەکەتان دەگەیەنینە ئاستێکی ئاسان لە بەکارهێنان و دیزایندا

نووسینی دەق و ناوەڕۆکی ئۆرژیناڵ

نووسەر لە زۆر بابەتدا لە چەندین سەرچاوەوە شت کۆدەکاتەوە و دەیخاتە حەوزی نووسینەکان. ئنجا نووسینەکان بە شێوازی جیاواز دەردەکەون و بە ئاسوودەییەوە لەلایەن خووینەران لە مۆبایل و تابلێتەکانیشا دەخوێندرێنەوە. بەمشێوەیە سایتەکەتان شێوازێکی ئۆرژینالی هەم بۆ خوێنەران هەم بۆ کڕیاران دەبێت

پانێڵێکی بەڕێوەبردن کە توانای بەڕێوەبردن و نوێکردنەوەی خودیی هەیە

تەکنەلۆژیای ئۆپتیما، بە دیزاینێکی پسپۆرانە بۆ بەکارهێنان، خاوەن سایت دەتوانێ بە ئاسانی پرۆگرامەکانی بەکاربهێنێت، بەمشێوەیە خاوەنانی سایتەکە بەوپەڕی ئاسانییەوە دەتوانن سایتەکەیان هەڵبسووڕێنن و بەکاریبهێنن

ئەنتیگراسیۆنی تۆڕی کۆمەڵایەتی

لە پەیوەندی بەستن لەگەڵ بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و کۆمپانیا گەورەکاندا شێوازێکی پڕ جۆشەخرۆش جێبەجێدەکات. ئەزموونی ناوازە و گوتەی ئەرێنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبوک و تویتەر و یوتیوب بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بێگومان نەرێنییەکانیش بە هەمان شێوە. هەر بۆیە مارکەکەتان و خزمەتگوزارییەکان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بیخەنەڕوو. تۆڕی کۆمەڵایەتیتان بۆ بەڕێوەدەبات. چاودێری دەکات و کۆنترۆڵ دەکات

پلانداڕێزی و ناساندنی دیجیتاڵ مێدیا

فرۆش، بەدەستهێنانی ئەندام، رکابەری، مارکە، جیاکاری، دیاریکردنی ئامانجەکان لە بازاڕکاری و کاردکرن لەڕێی بازاڕکاری و هەڵبژاردن، شیکردنەوە و چۆنێتیی بەکارهێناندا بیردەکاتەوە بۆ ئێوە. هەروەها دیاریدەکات و بەڕێوەیدەبات